وه‌ڵامێكی خێرای هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر ده‌درێته‌وه

خواكوڕك
چاودێرێكی سیاسی له‌باره‌ی نوسینێكی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌ناو پارێزگاری سلێمانی، ده‌نووسێت، “ئیرهابە فیكرییەكەی سلێمانی، تەوژمێكە بۆ شێواندنی ڕاستییەكان، خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی، بەدێوكردنی ئەویتر و فریشتەكردنی خوده لە هیچوخۆڕایی”.
زكری مو‌سا راگه‌یاندكار و چاودێری سیاسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت، “ئیرهابی فكری فكرێكی ئاراستەكراو و مونەزەمە، لەچەشنی فاشییەت و بەعس و داعشباوەڕی و نەژادپەرستی. لەم ئیرهابە فكرییەدا میدیا و مەكینەكانی هۆنینەوەی درۆ و پڕۆپاگەندە و ژمارەیەك قەڵەم و عەقڵ كەوتوونەتە كار بۆ ئەوەی مانای ڕاستییەكان بشێوێنن”.
زكری مو‌سا ده‌شڵێت، “كار لەسەر سپیكردنی ڕەش و ڕەشكردنی سپی دەكەن. لە ئیرهابی فكریدا دوو ڕەنگ هەیە ڕەنگی سێیەم نییە. لە ئیرهابی فكریدا فەشەلی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و كوولتووری و ئەخلاقی لایەنێك دەخرێتە ئەستۆی لایەنێكی تر كە دەستی لەو فەشەلەدا نەبووە”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “لە ئیرهابی فكریدا ئەوەی پێچەوانە بیر بكاتەوە كۆیلە و ناپاك و خۆفرۆشە. بە ئاسانی سووكایەتی بە خەڵك دەكرێت، بە جنێو وەڵامی ڕكابەر دەدرێتەوە، تەخوین دەكرێت. لە ئیرهابی فكریدا پەیوەندیی نێوان تاكەكان دەشێوێت، مرۆڤەكان بەشێوەیەكی دیكە لە چەمكی ئازادی و نان و دیموكراسی و مرۆڤ دەگەیێنرێن”.
ئه‌و چاودێری زیتر ده‌سته‌واژه‌كه شی ده‌كاته‌وه و ده‌نوسێت، “لە ئیرهابی فكریدا مرۆڤ ناچار دەكرێت گرژ و هەڵچوو و توندوتیژ بێت و دژی ئازادیی خۆی بجەنگێت، مرۆڤ فێری زبرگۆیی دەبێت، تەنگەنەفەسە و جاهیل، وا دەزانێ حەقیقەت تەنیا لەنێو جانتاكەی ئەودا دەدۆزرێتەوە”.
له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ئاماژه به پۆستی هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر ده‌كات و له‌باره‌یه‌وه ده‌نوسێت، “بەڕێز هەڤاڵ ئەبووبەكر لەبەر ئیرهابی فكری خۆیشت بوویتە قوربانی نەتتوانی پاسەوانی لەو دەنگانە بكەیت كە تۆیان وەك پارێزگار هەڵبژارد”.