مه‌سعود حه‌یده‌ر: بەھێزی گەلی کوردستان لە ڕێككه‌وتن و یەکڕیزیە
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر پشتیوانی ڕێککەوتنی پێک‌ھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم دەکات
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌شڵێت، ئەم کابینەیە تەواوکاری حکومەتی ئێستای ھەرێم دەبێت بە دیدو تێڕوانینێکی نوێ بۆ چاکسازی و کوردستانێکی بەھێز.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه 5 ى 5 ى 2019 ، شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر چۆنێتی و شێوازی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
دوای كۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ، رێككەوتنی نێوان هەردوولا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی شاندی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی واژۆ کرا.
له كاتی رێوره‌سمی واژوكردنی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: زۆر سوپاس بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه زۆر ئارامیان گرت، گوتیشی: ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران گه‌یشتینه رێككه‌وتنی كۆتایی له راستیدا گفتۆگۆكان قورس بوون هیوادارم سه‌ره‌تایه‌كی خۆش گوزه‌رانی بێت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.