Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.

پارتی ده‌یه‌وێت پێش جەژن سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەڵبژێردرێت

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان رایگەیاند، ھیوادارین پێش جەژنی رەمەزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت و کابینەی نوێی حکومەتیش متمانەی پەرلەمانی وەرگرتبێت.

خۆشناو گوتیشی: فراکسیۆنی پارتی پابەندی رێککەوتنی حزبەکەیەتی لەگەڵ لایەنەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا فراکسیۆنی یەکێتی هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیارینەکردووە.

دوێنێ پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن و هه‌ریه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولایان واژوو كرد.

Back to top button