وەزارەتی پێشمەرگە: پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمەریكا زۆر پتەوە
بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بڕیاری دەستپێكردنی مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریكاوە دەرچووە و دەشڵێ، ھاوپەیمانان و ئەمەریكا بە تایبەت، دەیانەوێ ھێزی پێشمەرگە زیاتر بەھێز بكرێت و كوردستان ببێتە خاوەن یەك ھێزی سەربازی.
لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: “ھێزەكانی ھاوپەیمانان دەستیان بە مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە كردووەتەوە و بڕیارەكە دەرچووە، پێمان وایە بەردەوامیش دەبن لە كارەكانیان، بە تایبەتی ئەمەریكا زۆر تامەزرۆی ئەوەیە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان یەك بخرێت و لەو رووەوە ئەمەریكا ھاوكاریی ھەرێمی كوردستان دەكات”.
بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “لە كۆبونەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بڕیار لەسەر مەشقپێكردنی لیواكانی سەر بە وەزارەت دەدرێت، ئێمە لە رابردوودا سوودی زۆرمان لە ھاوكارییەكانی ھاوپەیمانان وەرگرتووە، بە تایبەتی ھەماھەنگی و پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمەریكا زۆر پتەوە و ئەمەریكا دەیەوێ ھێزی پێشمەرگە بەھێزتر بكرێت”.
بە گوتەی لیوا بابەكر، ھاوپەیمانان لە ھەوڵدان لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسی و ھەردوو یەكەی ٧٠و ٨٠ی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێدا ئەوانیش یەك بگرنەوە و بكەونە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە.
قائید میرۆ