موقتەدا سەدر و هادی عامری: شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران رووبدا عێراق كۆتای دێت
لەگەڵ زیاد بوونی ئالۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و زیاد بوونی ئەگەرەكانی شەڕ لە نێوان ئەم دوو وڵاتە, چەند بەر پرسێكی عێراق هۆشداری دەدات لە ئەگەری تێوەگڵانی عێراق لە كێشەكان و بە سەرەتای كۆتای هاتنی عێراق ناوی دەبەن.
موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكیدا رایگەیاندوە “لەگەڵ ھاندانی جەنگی ئێران و ئەمریكا نییم و هیوادارم عێراق نەخرێتە نێو ئەو شەڕەوە، چونكە جەنگی ئەمریكا و ئێران كۆتایی بە عێراق دەھێنێت ئەگەر بێت و عێراق ھەڵوێستێكی یەكگرتووی جددی نیشان نەدات”.
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەداوە “نە عێراق و نە خەڵكەكەشی بەرگەی جەنگێكی تر ناگرن و پێویستیان بە ئاشتی و ئاوەدانكردنەوەیە و ھەركەسێك ھەوڵبدات عێراق تێوەبگلێنێت لەم جەنگەوە و بیكاتە مەیدانی جەنگ، ئەوا دەبێت بە دوژمنی خەڵكی عێراق”.
ھاوكات ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانیی فەتح لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە “بەرپرسیارێتی ئاینی و نیشتمانی و ئەخلاقیی ھەموو لایەنێكە كار بۆ دوورخستنەوەی ئاگری جەنگ بكەن لە عێراق و ناوچەكە بەكن”.
ھادی عامری ئاماژەی بەوە كرد “ئێران و ئەمریكا نایانەوێت جەنگ بەرپابكەن و ئەوەی كە دەیەوێت جەنگ ھەڵگیرسێنێت ئیسرائیلە”.
سەرۆكی ھاوپەیمانیی فەتح باسی لەوەشكردوە “ھەر كەسێك بیەوێت ئاگری جەنگ لە عێراق دابگیرسێنێت ئەوا كەسێكی نەزان و سیخوڕە”.