پۆمپیۆ پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/09/5436575.jpg)
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢/٦/٢٠١٩ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و كاری نوێیدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
به‌ڕێز پۆمپیۆ هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر تۆكمه بكرێن و كێشه‌كانی نێوانیان به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییی به‌ڕێز پۆمپیۆی كرد و به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراقی له هه‌موو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، دووپات كرده‌وه.