رۆژنامەیەكی ئێرانی: سەنگەری بەرگریمان گواستەوە نێو مەككە, بەرهەم ساڵح وەك چەكدارێكی سوپای پاسداران دەبینێت
دوای ئەوەی لە وڵاتی سعودیە كۆبوونەوەی چەند سەرۆك وڵاتێكی عەرەبی بەڕێوەچوو, لە كۆبوونەوەكە بەرهەم ساڵح لە وتارێكیدا لە بری قسەكردن لەسەر كێشەكانی عێراق و مەترسیەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆرو ناكۆكیەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئێران, داوای لە وڵاتانی ناوچەكەكرد بە تایبەت سعویدە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئێران ئاسایی بكەنەوە.
ئەو قسانەی بەرهەم ساڵح لە لایی ئێرانیەكان بە جۆرێك لێكدرایەوە كە بەرهەم ساڵح بە نوێنەرایەتی ئێران سەردانی سعودیەی كردووە و تەنانەت نامەیەكی ئێرانی گەیاندۆتە سعودیە و ئیمارات بۆ ئەوەی پەیوەندیەكانیان ئاسایی بكرێتەوە, رۆژنامەیەكی ئێرانیش دەنوسێت سەرنگەری بەرگریمان گواستەوە مەكە, ناوەڕۆكی بە ئەدەبیاتێك نوسراوە كە بەرهەم سالح ئەندامێكی سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی بێت.
سەردێری بابەتەكەو ناوەڕۆكی ئەو راپۆرتەی بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەدات كە بەرهەم سالح بە نوێنەرایەتی ئێران بەشداری كۆبوونەوەكەی كردووە كە نامەیەكی ئەو وڵاتەشی گەیاندۆتە سعودیەو ئیمارات, بۆئەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئێران ئاشت بكەنەوە.