بەڵگەی تاوانی ئێران لە سەر تەقاندنەوەی نەوتكیشەكانی فوجیرە ، دەبرێنە ئەنجوومەنی ئاسایش

 

مووساد ئاشكرای كردووە ئێران دەستی لە تەقتنەوەی نەوتكێشەكانی فوجیرە دابووەو بەڵگەكانی داوەتە ئەمریكا

كەناڵی ” كان ” تەلەفیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات ، مووسادی ئیسرائیل لە لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانی زۆر نهێنیدا ، بەڵگەكانی وەدەست هێناوە كە ئێران تاوانباری سەرەی بووە لە تەقینەوەی نەوتكێشەكانی كەنارئاوی فوجیرەی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبیدا .
سەرلە ئێوارەی دووشەممە 3/ 6/ 2019 لە زار بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلەوە كە ناویان پارێزراوە كەناڵی ( كان ) بڵاوی كردەوە ئەو بەڵگانەی لە دەست دان لە سەر تاوانبار بوونی ئێران بەزوویی دەبرێنە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی .
دوو نەوت كێشی ئیمارات ، نەوت كێشێكی سعوودی و نەوت كێشێكی نەرویجی لە هێرشە نهێنیەدا خەساریان بەر كەوت ، هەر لە سەرەتا وە سعوودیا و ئیمارات ئێرانیان بە تاونبار زانی .
سەرەڕای ئەوەی ئێران دەڵیت ئەم زانیاریانە تۆمەتن ، بەڵام جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نشتیمانی و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ش گووتیان ئێران بە تاوانباری سەرەكی دەزانن .

Back to top button