لە سنووری قەزای مەخموور شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و داعش روویدا

کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.6.5 لە گوندی “عەلی‌ڕەش”ی سەر بە قەزای مەخموور لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی تیرۆریسی داعشدا شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە”.

سەرچاوەک گوتی: “ئەو چەکدارانە لە نزیک چیای قەرەچۆچ بوون و بەهۆی تەقە و گوللەوە ڕووبەرێکی زۆری زەوی و زار و دەغلودانی هاووڵاتیانی گەندی عەلی‌ڕەش سووتاوە”.

لە ترسی تەقە و شەڕی نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عێراق تا ئێستا دەغڵودانی خەڵک دەسووتێت و تیمەی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە ناوێرن هەوڵی کوژراندنەوە و کۆنترۆڵی ئاگرەکە بدەن”.

ماوەیەکە جموجۆڵی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سنووری مەخموور زیادی کردووە و هاوکات سووتاندنی دەغڵودان و زەوی و زاری جووتیارانی کورد لەلایەن داعش و کەسانی نەناسراوەوە پەرەسی سەندووە و بە سەدان دۆنم زەوی و زار و دەغڵودان تاکوو ئێستا سووتاون

Back to top button