ناوەندێکی لەشکری ژێرزەوی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا کرا

کۆمپانیای ” ئال سوورس ئانالیز ” ڕایگەیاند ناوەندێکی ژێر زەوی دەسەڵاتی ئێرانیان لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان ئاشکرا کردووە کە پێدەچێت ناوەندێکی سەربازی بێت.

بە پێی ئەو وێنانەی ڤێبسایتی ئەو کۆمپانیایە بڵاویان کردۆتەوە دەڵێن : ئێران بۆ شاردنەوەی چەک و چۆڵی تایبەت لە ژێر زەویدا ناوبانگی هەیە.

کۆمپانیای ئال سوورس ئانالیز دەڵێت بەردەوام هەموو خاکی ئێران لە ژێر چاوەدێریماندایە.
وەک کۆمپانیای ناوبراو دەڵێت : ئەم ناوەندەی ژێر زەوی لە ئێستادا کاری لێ دەکرێت و لەوانەیە بۆ کارگەیەکی چێ کردنی مووشەک بەکاری بێنن.

Back to top button