دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد
به وتاری ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
له وتاری ده‌ستپێكدا ڤالا فه‌رید، به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و به‌خێرهێنانی شاندی باڵای وڵاتانی جیهان و هه‌رێمی و شاندی باڵای عێراق و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مانی عێراقی كرد.
بڕیاره دوای كه‌مێكی دیكه، نێچیرڤان بارزانی، وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی بخوات، هه‌نگاوی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمیش، مه‌سرور بارزانی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێردرێت.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، له 28ی ئایاری 2019، له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌ڵبژێردراوه.