ئایه ده‌زانی ئه‌گه‌ر زۆر به‌كاریبهێنیت چاوت له‌ده‌ستده‌ده‌یت
ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌ی پزیشكی زانكۆی له‌نده‌ن ده‌ریده‌خه‌ن به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌می ره‌شكردنی چاو یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی له‌ده‌ستدانی بینايی.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر زیاتر له 200 ژنی به‌ریتانی ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنانی قه‌ڵه‌م بۆ ره‌شكردنی هێڵی ناوه‌وه‌ی چاو، ده‌بێته هۆی دروستكردنی زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ چاو و له‌نێویشیاندا كێشه بۆ بینینی مرۆڤ دروستده‌كات و له ئه‌گه‌ری زیاد له‌پێویست به‌كارهێنانیشدا ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بینايی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گۆڕانی ئه‌و مادانای بۆ ژه‌هری زیانبه‌خش كه له ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ گلێنه‌ی چاو ده‌بنه هۆی له‌ناوبردنی خانه‌كانی و نابینابوونی مرۆڤ.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و توێژه‌رانه ئه‌وه‌شیان خستوه‌ڕوو كه رێژه‌ی 45% ئه‌و ژنانه‌ی كه له ته‌مه‌نی 26 بۆ 30 ساڵیدا توشی كێشه‌كانی چاو ده‌بن به‌هۆی ئه‌و ماكیاژهوهیه كه بۆ جوانتركردنی چاویان به شێوه‌یه‌كی رۆژانه به‌كاریده‌هێنن.