لەم ھافتەیەدا لایەنەبەشدارەكانی حكومەت، ناوی كاندیدەكانیان ڕادەستی سەرۆك وەزیران دەكەن

تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت بکرێت.

عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆدەبێتەوە و ناوی وەزیرەکان پەسەند دەکرێت، پاش ئەوەی سەرۆک بارزانی ڕەزامەندی لەسەر ناوەکان دا، دەدرێتە مەسرور بارزانی.

دەشلێ ئەوان پێیان باشە پێش هاتنی مانگی نوێ، ئەو حزبانەی لە حکوومەت بەشدار دەبن، ناوی کاندیدەکانیان بە ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت بدەن.

Back to top button