خانەوادەی زیاد ئەسعەد لەسەر دەنگویەك ھاتنە دەنگ

ئەمڕۆ سێشەممە ۲٥ی حوزەیران ی ۲۰۱۹ دوا بەدوای ئەودەنگۆیانەی لەسەر هونەرمەند زیاد ئەسعەد بڵاو بوویەوە خانەوادەکەی هاتنە دەنگ.

یوسف هاوتا ئەسعەد کوڕی گەورەی هونەرمەد هاوتا ئەسعەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی خۆی سەبارەت بەم دەنگۆیە ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقی بڵاوکراوەکەیە

ڕاگەیاندراوێك لە خانەوادەی ھونەرمەند ( زیاد ئەسعەد )

کەسێك بە ناوی سەردار کەرکوکی لە یەكێك بەرنامەکانی رادیۆی نەورۆز .. پروپاگندەی ئەوە دەکات ھونەرمەند زیاد ئەسعەد شێت بووە و لە ژوورێکی داخراو دا بەندە.

ئێمە وەك بنەماڵەی ھونەرمەند زیاد ئەسعەد ئەم پروپاگندە دروست کراوانە بە درۆ دەخەینەوە داوای یاسایی لەسەر رادیۆی نەورۆز و سەردار کەرکوکی تۆمار دەکەین …

ھەوادارانی زیاد ئەسعەد

ئاگادار دەکەینەوە باری تەندروستی زۆر جێگیرەو لە وڵاتی سوید ژیانی ئاسایی خۆی بەرێ دەکات …..

یوسف ھاوتا ئەسعەد

Back to top button