بۆڵتۆن;هەموو بژاردەیەك دژی ئێران لەبەردەستە
بۆڵتۆن;هەموو بژاردەیەك دژی ئێران لەبەردەستە
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند هەموو بژاردەیەك دژی ئێران لە بەردەستە و فشارەكانی ئەمریكا لەسەر تاران بەردەوام دەبن تا گۆڕانكاری لە سلوكی خۆیدا دەكات
بۆڵتۆن لە قودسەوە بۆ ڕۆژنامەنوسیان دواو ئێرانی بە مەترسی لەسەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبردو نەیشاردەوە كە خواستی ئەمریكا كۆتایی هێنانە بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران و سنور دانانیشە بۆ موشەكە بالیستیەكانو دەستوەردان لە ناوخۆی وڵاتانی دیكە
تایبەت بە دۆخی سوریا بۆڵتۆن ئاماژە بەوە دەكات كە ڕێگەچارەی سیاسی تاكە چارەسەرە هاوشانی چونە دەرەوەی هێزە بیانیەكان لەو وڵاتە