گه‌ورترین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ئاوە‌دان‌كردنه‌وه‌ و كاره‌با و وزه‌ له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشەممە٢٦ی حوزێران، ‌ به‌به‌شداری 100 كۆمپانیایی ناوخۆی بیانی له شەش‌ وڵاتی جیاوازو چه‌ندین وه‌زیری حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان و عێراق گەورەترین پێشانگای نێودەوەڵەتیی ئاوەدانکردنەوە و کارەبا و وزه لە هەولێر بکرێتەوە.

ئه‌حمه‌د ته‌نیا، رێکخرەی پێشانگاکه، ڕایگه‌یاند زۆرترین به‌شداربوو لە پێشانگاكە كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانن كە ژماره‌یان 50 كۆمپانیایە و ئەمەش ده‌رفه‌تێكی باشە بۆ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان كە له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیاكان گرێبه‌ست واژۆ بكه‌ن.

ڕێكخه‌ری پێشانگاكه‌ ڕاشیگه‌یاند كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌شداری دوباره‌ بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازداكراوه‌كانی عێراق بكه‌ن و دەیانهەوێت هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌ نێوەندێکی تڕانزێت بۆ پارێزگاكانی ناوڕاست و خوارووی عێراق .

Back to top button