فازڵ میرانی: قبوڵ ناكەین قارەمانەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ببنە پارێزگاری كەركووك
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایدەگەێنێت، 16 رێكەوتنیش بكەین ناتوانین دەمی خەڵك بگرین لەوەی ناوی 16ی ئۆكتۆبەر نەهێنێت، چونكە ئەمە رووداوێكی رەشی مێژوویە”،.
لەبەرامبەر قسەكانی سەعدی ئەحمەد پیرە فازڵ میرانی باس لە حكومەتی پێكەوە بوونی یەكێتی و پارتی دەكات و دەلێـ”من لەگەڵ ئەوەدا نیم کە پارتی و یەکێتی ناتوانن پێکەوە حکومەت پێکبهێنن، مەگەر تەنها ئەوەی پێداگریهك لەلایەن برادەرانی یەکێتیەوە هەبێت کەنایانەوێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای هەڵبژاردنەکان پێکبهێنرێت، جا بڕیاری خۆیانە یا بڕیاری خەڵکی ترە ئەوە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە،ئنجا لە 1992ەوە تا ئێستا بهشهڕی ناوخۆ-شهوه، پارتی و یەکێتی پێکەوە ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەن خێرە ئێستا ناتوانن پێکەوە حکومەت پێکبهێنن؟!”
هەر لە دیمانەكەی دا لەگەڵ دەنگی كوردی ئەمریكا فازڵ میرانی راشی گەیاند”من لەقسەکانی”کاک سەعدی پیرە” تێگەیشتم، خوێندمەوە لەدەنگی ئەمریکا کە دەڵێ پارتی دەیەوێت”کاک مەسعود” مەرجەع بێت ئەمە چیتر ناخوات، هەر خۆیان بە خۆ-شیەوە (کاک سەعدی پیرە) کە ئیشێکیان کەوتۆتە لای “کاک مەسعود” و بۆیان جێ بەجێ کراوە دواتر خۆیان وتویانە “کاکە ئەم پیاوە نەک تەنها سەرۆکی پارتیە، ئەمە بکەنە “مەرجەعێک” بۆ هەموومان، بەڵام دیارە ئیتر بەرژەوەندییهكان (مەبادیئی) داپۆشیوە، زیاتر ڕونیکردەوە” من ناڵێم یەکێتی بەفەرمی داوای کردووە، باسی ئەوانە لە یەکێتی دەکەم کە ئێستا ڕەخنە دەگرن و دەڵێن کاک مەسعود دەیەوێت ببێتە مەرجەع، بەڵام بەشێک لە خۆیان لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بە “بەندە” و بەشێک لەبرادەرانی مەکتەبی سیاسی ئێمەیان وتووە بە (کاک مەسعود بارزانی” بڵێن تهنها وهك سهرۆكی پارتی نهبێت بهڵكو ببێته مهرجهعی كوردستان بۆ ههموومان چونكه هەر ئەو-مان (كاك مهسعود بارزانی) ماوە بەدەستەوە (جا بهبێ بهڵگه ئهو قسهیه ناكهم و بهڵگهمان لایه لهسهر ئهو قسهیه)، بهدڵنیاییهوه بهشێكی زۆرییان ئهو “مهرجهعیهته”قبوڵ دهكهن بهو مهرجهی “تهئمینی بهرژهوهندی ئهوان بكات”.
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها راشی گەیاند”” لەلای ئێمە ئاسایشی کۆمەڵگا و “ئیستقرار”ی دۆخی کوردستان گرنگە، ئەوە پۆستی وەزارەتی داد چارەسەرکرا کە من خۆم نایناسم بەڵام کاندیدێکی سەربەخۆیە، وە سەبارەت بە کەرکوکیش ئێمە و یەکێتی ڕێککەوتنێکمان هەیە کە هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی حکومەت لەسەر کاندیدێکی پارێزگار ڕێکبکەوین، ئەوان کاتی خۆی “کاک فەرەیدوون عەبدولقادر-ییان” کاندید کرد ئێمە ڕازی بوین، ئێستاش بە بۆچونی من باشترە خۆمان ڕێك بكهوین وهك لەوەی خەڵکێک بێت بە “خورتی” ڕێکەوتن لەنێوانماندا بکات هەروەک چۆن خەڵکێک برادەرانی یەکێتیان نارد بۆ مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان”کاک نێچیرڤان” ئەمە نەکرێت لەگەڵ یەکتر باشترە، با خۆمان یەکتر قبوڵ بکەین.”
هەر سەبارەت بە دۆخی كەركووك فازڵ میرانی دەپرسێـ” کێ کەرکوکی ڕادەستی عیراق کرد؟ ئێمە بوین وا گللەیمان لێدەکرێت ئەمڕۆ؟ نەخێر، هەندێک لەبرادەرانی یەکێتی کەرکوک کە دڵی کوردستان بوو دەریان هێنا دایان بەخەڵکی تر،جا نەشتەرگەری بۆ دەکەن، دەرزی لێدەدەن، ئەوان ئیستا بە ئێمە دەڵێن وەرن چارەسەری بکەن.”
فازڵ میرانی لەبارەی كەركووك و شۆرەشی بارزانی نەمر دەلێـ” بارزانی نهمر-بهڕهحمهت بێت” شۆڕشی ئەیلولی لەسەر کەرکوک دانا ئامادە نەبوو نیوەی کەرکوک بداتە حکومەتی عیراق، لێیان پرسی بۆ؟ وتی “من نامەوێت سبەی کەمردم بێنە سەرقەبرم پێم بڵێن چۆن سازشت لەسەر بەشێکی خاکی کوردستان کرد؟ “مام جەلالیش بەڕەحمەت بێت” دەیوت کەرکوک قودسی کوردستانە، بەڵام قودسی کوردستان و دڵی کوردستان هەندێک لەبرادەرانی یەکێتی چوون ڕادەستی عیراقیان کرد و هیچ ڕیزێکیان بۆ دڵ و قودسی کوردستان دانەنا، ئنجا ئێستا بە ئێمە دەڵێن وەرن چاکی بکەنەوە ” ئێمە بێگومان لەگەڵ چاککردنەوەیداین.”
هەر لەبارەی قسەكانی سەعدی ئەحمەد پیرە میرانی هەروەها راشی گەیاند”من كه قسەکانی کاک سەعدی-م لە دەنگی ئەمریکا خوێندەوە کە دەڵێت، پارتی دەیەوێت پێگەی یەکێتی لەکەرکوک لاواز بێت” بەداخەوە ئەگەر ئێمە وەک ئەوان قسە بکەین ئەوا لە ستراتژیەتی ئەوانەدا هەیە، پارتی نەک لەکەرکوک لەکوردستانیش نەمێنێت،بۆیە عیراقیان هێنا تا ئێمە لەکەرکوک نەمێنین.”
هەروەها میرانی لە دیمانەكەدا گوتیشی “یەکێتی بە ئێمە دەڵێت، ئێمە زۆرینەین لەکەرکوک، باشە شەش کورس-ییان هێناوە وە یەکەم بوو لە حەویجهی عەرەب-یش کە داعش و بەعسی بوون هەموویان ، باشە شەش کورسییان هێنا ئێمە دەممان قەپات کرد دەممان نەکردەوە ئێمە “تەفزیلی” یەکێتی-مان کرد لەسەر خەڵکی تر وتمان قەینا ئەوانە کوردن خۆ شەش کورسیەکە هی دوای ڕیفراندۆم بوو ، با ئێستا ڕاستەوخۆ بێن ئێـمە و ئەوان کاندیدی خۆمان بدەین بە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، با وەک پۆستی وەزیری داد کاندیدێکی سەربەخۆ بێت، ئەم شێوازە سیاسەتەی یەکێتی ناخوات نەک ئەوەی ئەوان بە ئێمە دەڵێن ناخوات.”
هەر لەبارەی كاندیدەكانی یەكێتی كە قارەمانەكانی 16ی ئۆكتۆبەرن، فازڵ میرانی راشی گەیاند” لێت ناشارمەوە ئێمە قارەمانەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک قبوڵ ناکەین ئەوە ڕاستیەکەیە، بەشێکی زۆری ئەو کاندیدانە لهوانە بوون، خۆ ئەو پۆستە بەتەنها هی یەکێتی نیە هی هەموو خەڵکی کەرکوکە دەبێت ئێمەش لەسەری ڕازی بین، هەروەها دەشلێـ”ئێمە ڕاشکاوانە بە برادەرانی یەکێتیمان وتتوە کە بەوانە ڕازی نابین بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە قارەمانی شانزەی ئۆکتۆبەر-ن، ئەگەر خۆتان “تەعینی” دەکەن لەگەڵ حکومەتی عیراق بیکەن.”
هەر لەبارەی 16ی ئۆكتۆبەر و قەڵس بوونی یەكێتی و رێكەوتن لەسەر ئەوە ناوی 16ی ئۆكتۆبەر نەهێنرێت سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشلێـ” شانزە ڕێککەوتنیش بکەین لەسەر باس نەکردنی 16 ی ئۆکتۆبەر، بەدڵی من و یا برادەرێکی یەکێتی یا بەڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی نابێت کەباس نەکرێت چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی کوردستاندا منداڵەکانی ئێمە و ئەوان دەزانن 16ی ئۆکتۆبەر چیە؟ تەنانەت منداڵەکانی قارەمانانی شانزەی ئۆکتۆبەریش کە ئێستا لەکەرکوک ناژین “وەڵاه” پێیان ناخۆشە 16ی ئۆکتۆبەر، ئنجا با ئەوانە بچن لەکەرکوک بژین، دەمی ئەو خەڵکە بە ئێمە ناگیرێت بڵێین باسی شانزەی ئۆکتۆبەر مەکەن، باشە ئەی بەیاننامەکانی کاک کۆسرەت و مەلا بەختیار چی لێبکەین کە هی خۆیانە ئەوانیش بسڕینەوە لە مێژوو؟”
هەر لەبارەی كەركووك میرانی گوتیشی” من حەزدەکەم ئەوە بزانم ئەگەر پارێزگاری کەرکوک دابنرێت جا یەکێتی بێت یا پارتی یا دوو پارێزگاریش بێت ئەم سیاسەتی تەعریبە کە ئەوان دەڵێن “دەهەزارییەکانی -حی التنك” له هەڵبژاردنی داهاتوو کورد لەکەرکوک دەبێتە کەمینە ئەمەیان پێ چارەسەر ناکرێت، مهگهر ئێمە و یەکێتی بە سەرۆکی هەرێمی تازە، وه حكومهتی تازه فشار لەبەغداد بکەین بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک وە دەبێت دژی هەڵبژاردن بین ئێمـە و یەکێتی و هەموو حیزبەکان تا دۆخی کەرکوک ئاسایی نەکرێتەوە هەڵبژاردن نەکرێت لهو شاره.”
هەروەها میرانی ئاماژە بە بەرهەم ساڵح دەكات و دەلێـ” حهق وایه كاك بهرههمیش ڕۆڵی خۆی ببینایه بۆ ئاڕاستهكردنی برادهرانی یهكێتی بۆ ڕێككهوتن زاڵ بوون بهسهر ئهو گرفتانه تا ڕێككهوتنهكهیان جێ بهجێ بكردایه، ههر قسهكانی خۆی (كاك بهرههم ساڵح) لهڕۆژی سوێندخواردنی سهرۆكی ههرێم ههر ئهوه پهیڕهو بكات حهقه گوێی لێ بگیرێت.”
لەبارەی قسەكانی مەحموود سەنگاوی فازڵ میرانی هەروەها گوتیشی” خۆی قسەکانی “مەحمود سەنگاوی” هی ئەوە نیە مرۆڤ وەڵامی بداتەوە ئێمە بە ئەنقەست گەورەمان کردەوە خۆ ئەگەر بۆ ئێمە بوایە ئێمە قوتمان دەدا بەڵام “زماندرێژی” بەوجۆرەکرد کە باسی “مەلا مستەفا” بکات کە هەرچوار پارچەی کوردستان و یەکێتیەکانی پێش 1964 یش سوێندییان بهسهری دەخوارد، ئێمە جوابی ئەو-مان نەدا جوابی ئەو ڕونکردنەوە شەرمنانەی یەکێتی-مان دا چونکە ڕونکردنەوەکە وابوو بڵێن” کاک مەحمود دەستت خۆش بێت ئەمە بەدڵی ئێمە بوو بەزاری تۆ بوو” نەیانتوانی بڵێن ئێمە ئیدانەی دەکەین و تۆ مافت نیە باسی “مەلا مستەفا” بکەی کە مەرجەعی کوردە و هەرچوار پارچەی کوردستانی پێی ڕازیبووە، ئەم ڕونکردنەوە شەرمنانە پارتیەکانی توڕەکرد، مادام وا وردن ژمارەی وشەکانی کاک نێچیرڤان بژمێرنباشترە دۆخی کوردستان بهوردی ببینین کە 7 مانگە پێکهنانی حکومەتیان دواخستووە.”
لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان میرانی هەروەها راشی گەیاندووە” ئەگەر بەبیرتان بێت من هەر لە چاوپێکەوتنی دەنگی ئەمریکا وتم پارتی دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت بەبێ یەکێتی بەڵام جوان نیە، قسەکانی خۆمم لەبیرە من لەو كهسانهم کە هەرگیز هەڵوێستەکانم ناگۆڕم بەپێی ڕۆژگارەکە، ئێستاش دەڵێم ئێمە دەتوانین حکومەت بەبێ یەکێتی دروست بکەین بەڵام جوان نیە ئەوە یەکەم، خاڵێکی تر کاندیدی ڕاسپیردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت هێشتا 17 ڕۆژی لەبەردەمدا ماوە ئەوان باسی پشووی پەرلەمان دەکەن پەرلەمان نابێ پشوو وەربگرێت تا 30 ڕۆژەکەی کاندیدی ڕاسپێدراو تەواو نەبێت چونکە لەبابەتی بودجە و پێکهێنانی حکومەت پەرلەمان نابێت پشوو وەربگرێت، وە ئێمە ئێستاش لە گەڵ برادەرانی یەکێتی لە پەیوەندیداین ئەگەر سبەینێ گەیشتینە ڕێککەوتن لەسەر ناوی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئەوا ڕێککەوتن لەسەر ناوەکە دەکەین بەڵام حکومەتەکە پێکدەهێنین چونکە پڕۆسەی دانانی پارێزگاری کەرکوک تەنها بەڕیکەوتنی پارتی و یەکێتی نیە، بهڵكو دەبێت بچێتە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئەویش بینێرێت بۆ بەغداد بۆ سەرۆک وەزیران ئەویش بە نوسراو بەرزی بکاتەوە بۆ سەرۆک کۆمار سەرۆک کۆماریش بە مەرسومی فەرمی بڕیاری بوون بە پارێزگار دەربکات.”
هەروەها میرانی لە دیمانەكەدا باس لە بەبێ یەكێـتیش دەكات لە پێكهێنانی حكومەت و دەلێـ” بهڵام به دڵنیایی و بێ گومان پڕۆسهی سیاسی لهسهر حیزبێك ناوهستێنین، ڕێزمان بۆ برادهرانی یهكێتی ههیه، جێگهی ئهساسیان لهناو حكومهتدا ههیه بهڵام دهبێت ئهوانیش ئهو سنوره بزانن پارتی خاوهنی زۆرینهیهكی لهبهرچاوی پهرلهمانه وه ئێمه زۆرینهی حكومهتین، چۆن سهرۆكایهتی پهرلهمان و سهرۆكی ههرێممان ههڵبژارد دهتوانین ئهوهش بكهین لهگهڵ هاوپهیمانهكانی ترمان وه پارێزگاری له پێگه و پۆستهكانی یهكێتیش دهكهین جاری پێشوش وابوو، بهڵام ئهمه ناچاریه ههروهك له شهرعدا دهوترێت (اكره الحلال في الاسلام الطلاق بهدڵنیایی پۆستهكانیان بهبهتاڵی دادهنێین خۆ یهكێتی “مهحروم ناكهین”.
لە كۆتایی دیمانەكەدا هەروەها گوتیشی”. ئۆپۆزسیۆن بونی پارتی و یهكێتی بهو ڕاده و قهبارهیهی ههیانه ناتوانن ببنه ئۆپۆزسیۆن، چونكه ئێمه بهرپرسی ئهم ئهزمونهین كه له وڵاتهكهی ئێمهدا ههیه ناچارین ئهم وڵاته بهڕێوه ببهین ببینه ئۆپۆزسیۆنی كێ؟ جا لهبهر ئهوه ناكرێت پارتی و یهكێتی ببنه ئۆپۆزسیۆن.”