بەحرێن یاداشتی ناڕەزایی ڕادەستی عێراق دەکات

 

 

شانشینی بەحرێن ناڕەزایی خۆی دەربڕی بە هۆی هێرشە ناڕەوایەکەی  دوێنی خۆپیشاندەران بۆ سەر باڵیۆزکانەی ووڵاتەکەی لە بەغدای و چەندین کاری تێکدەرانەیان لە بینای باڵیۆزخانەکە ئەنجام درا

 

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی شانشینی بەحرێن ڕوون کرایەوە کە وا بەحرێن سەڵاح عەلی مالیکی باڵیۆزی خۆی لە عێراق بانگهێشت کرد بۆ گفتوگۆ دەربارەی ڕووداوەکە وداوای لە عێراق کرد بەرپرسیارەتی پاراستنی باڵیۆزخانە و قونسولگەری و سەرجەم کارمەندانیان لە ئەستۆ بگریت بە پێ ڕێکەوتننامەی ڤیەنا بۆ پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی ساڵی 1961

 

لەلای خۆیەوە حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەك دا داوای لێبوردنی کرد بۆ ئەم کارە تێکدەرانەی کەوا خۆپیشاندەران ئەنجامیان داوە دژی باڵیۆزخانەی بەحرێن و ڕایگەیاند 54 کەسیان دەستگیرکردووە و پێ وایە شاندە دیبلۆماتەکان و باڵیۆزخانەکان هێڵی سوورن و ڕێگا نادرێ دەستدرێژی بکرێتە سەریان

Back to top button