پۆتن جیاواز لە جاران روو لە ئەمریکا دەکات
پۆتن:بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ ئەمریكا هەموو كارێك دەكەین
لەمیانەی لێدوانێكی تایبەت بە پەیوەندی نێوان مۆسكۆ-واشنتۆن ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند چەندین ساڵە پەیوەندی نێوان ئێمە و ئەمریكا بە هۆی كێشەی ئۆكرانیا ناجێگیرو خراپە بەڵام دەبێت ئەو دۆخە تێپەر بكرێت
پۆتن بوونی پەیوەندی پتەوی نێوان مۆسكۆ-واشنتۆن بەگرنگ زانی و وتی هەرچیم پێ بكرێت بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامی دەدەم
جگە لە ناكۆكی لەسەر دۆخی ئۆكرانیا گومانی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا هۆكارێكی تری ناكۆكی بەردەم ئەو دوو وڵاتەیە