ئێران بە ناچاری گووشار دەخاتەوە سەر ئەرووپا

 

 

گووشاری ئێران بۆ سەر ئەورووپا بۆ گەیشتن بە خواستەکانی خۆیەتی لە بوواری بانکی و فرۆشتنی نەوت

ئاژانسی فارس لە زار سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەڵێت ئاکامی کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران کە لەم دوواییانەدا لە ڤێیەننا بەرێوە چوو ، زۆر دوورە لە ویست و داخوازیەکانی ئێران .

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆژنامەی خوراسانی ڕاگەیاندووە بڕیاری کۆتایی ئێران ئەوەیە سوور بێت لە سەر دەست پێکردنەوەی بەشێک لە چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆی و یەکەم هەنگاویش پیتاندنی یۆرانیۆم لە ٣٠٠ کیلۆگرام تێپەڕ دەکات .

ڕووسیا داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی كۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران دەكات

ئەو سەرچاوەی کە ڕۆیتەرزیش پشتی پێ بەستووە دەڵێت ئەگەر ئەورووپاییەکان ڕێخۆشکەر بن بۆ بوواری بانکی و فرۆشتنی نەوتی ئێران لە لایەن خۆیانەوە ئێران پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی خۆیدا دەکاتەوەو لەسەر ڕێچکەی خاڵەکانی یاسایی ٢٦ و ٣٦ هەڵویستی نوێ دەگرێت .

ڕۆیتەرز پێشتر لە زاری بەرپرسێکی ئێرانی کە نەیویسبوو ناوی ئاشکرا بکرێت بلاوی کردبۆوە ئێمە داوامان لە ئەورووپیەکان نەکردووە لە بوواری ئابووریدا بخزێنە ناوئێرانەوە ، بەڵکو داوامان ئەویە ڕێخۆشکەر بن بۆ فرۆشتنی نەوتەکەمان .

Back to top button