وەزارەتی بەرگری عێراق: هیچ فەرماندەیەک بۆی نیە لێدوان بۆ میدیا بدات جگە وتەبێژی وەزارەت

دوای دەست بەکاربوونی وەزیری بەرگری عێراق فەرمانێکی ئاراستەی سوپاو سەرجەم هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری کرد، کە جگە لەوتەبێژی وەزارەت هیچ فەرماندەیەک بۆی نیە لێدوان بۆ میدیاکان بدات.

نەجاح شومەری وەزیری بەرگری عێراق فەرمانێکی دەرکردووە و لێدوان بۆ ڕاگەیاندنەکانی قەدەغە کرد لەسەر فەرماندە و کارمەندی وەزارەت تەنها ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری بۆی هەیە لێدوان بدات

نوسراوی وەزیری بەرگری ژمارە ” م 40 / 24992 لە 2 / 7 / 2019 ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا کراوە و داوکراوە هەموو سایتی تۆڕە کۆمەڵایتیەکانی فەرماندە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت دابخرێت و تەنها سایتی فەرمی وەزارەت بۆی هەیە کار وچالاکیەکان بڵاوکاتەوە

Back to top button