ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی یاسادانەران دەکات سەبارەت بە ئێران

 

 

واشنتۆن ڕۆژی هەینی داوای کرد کۆبونەوەیەکی بە پەلە بە بەشداری ٣٥ وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێک بۆ تاوتوێی لادانی ئێران لە بڕیارەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی .

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕۆژی هەینی پشت ڕاستی کردەوە داوای بەپەلەی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوە لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چووارشەم بەرێوە دەچێت .

هاوکات نوێنەرایەتی ئێران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بە بڵاوگردنەوەی ڕاگەیاندنێک ، ئەو داوایەی ئەمریکای بە گاڵتەجاری وەسف کرد و گووتی ئەوە نیشانەی داماوی ئەمریکایە لە بەرانبەر کۆمەڵگەی جیهانیدا .

بە پێی هەواڵێ ئیرنا چالاکی ئەم دواییانەی ناوەندەکانی ئەتۆمی ئێران هیچ پێوەندی بە ئەرکەکانی ئەنجومەنی یاسادانەرانەوە نییە .

Back to top button