یەکێتی وەک میراتگری بەعس مامەڵەدەکات، محەمەدی حاجی مەحمود ئەگەر یەکێتی وارسی بەعسە خانووەکەیان دەدەینەوە

 

دوای ئەوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان چەندین جار لە ڕێگای دامو دەزگاکانی حکومەت داوا لە محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری سۆسیالیست دیموکراتی کورڕستان دەکات، ئەو خانوەی کە پێشمەرگەکانی لە دەستی بەعس ئازادیانکرد بۆ یەکێتی بگەرێنێتەوە:”محەمەدی حاجی مەحمودیش دەڵێت “ئەگەر یەکێتی خۆی بە واریسی بەعس دادەنێت ئەوا ڕادەستیان دەکەینەوە”.
ئامانج جەمال بەرپرسی نوسینگەی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە:” بۆ جاری چەندەم یەکێتی لە ڕێگای حکومەت داوای چۆڵکردنی خانویەکمان لێدەکات کە ماڵ و منداڵی سکرتیری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان تێیدا نیشتەجێن”.

برپرسی نوسینەگەی سکرتێری حزبی سۆسیالیس گوتیشی ” دوای وەدەرنانی حزبی بەعس بەشەڕ لە ساڵی ۱۹۹۱ خانووەکەمان لە بەعس وەرگرتووە، قوربانیمان لە پێناو داوە، ئێستا یەکێتی داوای دەکات، سکرتێری سۆسیالیس دەلێت، ئەگەر یەکێتی خۆی بە وارسی حکومەتی بەعس دادەنێت ئەوە شتێکی ترە”.

ئامانج جەمال دەڵیت ” یەکێتی بۆ چۆلکردنی خانوێک کە دایکی شەهید عەتای تێدایشتووە هێزێکی گەورەی جوڵاندووە،ئێمەش ئامادە نین خانووەکە ڕادەست بکەینەوە و پێشمەرگەکانمان قەبووڵی ناکەن”

بەرپرسی نوسینگەی محەمەدی حاجی مەحمود ئاشکراشی کرد “گەر پێیان وایە موڵکی گشتیمان داگیر کردووە ئەی مەکتەب سیاسی یەکێتی لە خانەی مامۆستایان نیشتەجێن بۆ دەریان ناکەن، ئێستا بە بەرچاوی هەموانەوە موڵکی گشتی داگیر دەکرێت و دەکرێت بە پڕۆژەی بازرگانی”.

 

 

 

 

Back to top button