نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ستافی کابینەی هەشت دەکات و دەڵێت بەهەموو شێویەک پشتگیری کابینەی نوێ دەکەین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/IMG-8951245a77d9e635e600b60c162c3d28-V.jpg)
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا، پاش دەستبەکاربوونی، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سوپاسی ستافی كابینه‌ی هه‌شته‌م له وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک سێ وێنه‌ی له ئیسنتاگرامی فه‌رمی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و دەڵێت: ” سوپاسی ئەندامانی کابینەی ھەشتەم و گشت کارمەندانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە لە دۆخێکی زۆر سەختدا خزمەتیان کرد”.
لەبەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا دەڵێت: “ھەموو پشتگیریەک لە سەرۆک وەزیرانی داھاتوو و کابینەکەی دەکەم. خودا کوردستان بپارێزێت”.
کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم رووبەرووی کۆمەلێک کێشەی گەورە بوویەوە لەوانە( شه‌ڕی داعش، قه‌یرانی دارایی و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر، بۆ هه‌رێمی كوردستان).