بەرپرسێكی باڵای حزبەكەی ئەردۆگان دەستی لەكاركێشایەوە ئەو حزبە لە لێواری رووخانە

 

دوای ئەوەی پارتی دادو گەشەپێدانی توركی الە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا شكستێ:ی گەورەی خوارد بە تایبەت دوای ئەوەی سێ‌ گەورە شاری ئەو وڵاتەی لە دەستدا لەسەرووی هەموویان ئیستەنبۆ لە رووی پێگەی جەماوەری ئاكەپە پاشەكشەی گەورەی جەماوەری كردووە, ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك سەركردەی باڵا دەستیان لە كار كێشاوەتەوە تازەترینیان دەست لە كاركێشانەوەی عەلی بابا جان ئەندامی باڵای ئاكەپە و جێگری پـێشووی سەرۆك وەزیری توركیا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، عەلی باباجان گوتویەتی بەهۆی بوونی ناكۆكی قۆڵ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیاری داوە لەو پارتە بێتە دەرێ.

ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەركردەیەك ئاشكرای كردووە كە باباجان بە نیازە لەگەڵ عەبدوڵڵا گول سەرۆكی پـێشووی توركیا پارتێكی سیاسی نوێ ڕابگەیەنن, عەلی باباجان گوتوشیەتی خۆی و زۆرێك لە هاوڕێـیانی هەست بە بەرپـرسیارێتیـیەكی گەورە و مێژوویی دەكەن.
.
باباجان لە ڕاگەیاندنێكدا گوتویەتی لەم بارودۆخەی ئێستای توركیا وڵاتەكە پـێویستی بە تێڕوانینێكی نوێ هەیە، هەروەها پـێویستە هەڵسەنگاندن و شیكردنەوەی دروست لە هەموو بوارێكدا بكرێت و ستراتیژ و پلانی نوێ بۆ وڵاتەكە دابنرێن.
.

Back to top button