پەیامی پیرۆزبایی وەزیری دەرەوەی ئا‌ڵمانیا دەگاتە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتژی ئێمەیە و هەرواش دەمێنێتەوە ، ئەوە بە ڕوونی لە پەیامی پێرۆزبایی هایکوماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیادا بەرچاوە کە ئاراستەی مەسرور بارزانی کردووە .
دەقی پەیامی پیرۆزبایی هایکوماس
“زۆر به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌سرور بارزانی
گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ئێوه و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، مه‌رجی گرنگن بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت له بواری ئاسایش‌دا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌ددیاته هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، كه ئه‌ڵمانیا له داهاتووشدا وه‌كو هاوبه‌شێكی جێگه‌ی متمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه.
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانتان
له‌گه‌ڵ سڵاوی دۆستانه‌ماندا
هایكۆ ماس
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا”