ڤیزەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ نیۆورک بە ئیزنی پۆمپیۆ دەرچووە
ڤیزەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ نیۆورک بە ئیزنی پۆمپیۆ دەرچووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ئیزنی دەرچوونی ڤیزەی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سەردانی کردنی نیۆۆرک بە واژووی ئەو بووە ، بەڵام ئیتر زەریف بۆی نییە وەک پێشوو بە ئازادی بێت و بچێت ، سەبارەت بە قسەکانی حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دانوستان کە گەڵ ئەمریکا گووتی : گوومانم هەیە لەم قسانە .
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی ( واشنتۆن پۆست ) سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا دەڵێت ، ئەمە پێشنیارەو پێشتریش بە جان کێری وەزیری پێشووی ئەمریکا و باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکای ڕاگەندبوو .
پۆمپیۆ دەڵێت بڕیاری کۆتایی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەرئێران بۆ دانوستان لە دەستی ترەمپ دایە ، دەبێت ئەوەش بزانین هەڵەی حکومەتی ڕابردوو بۆ واژوو کردنی رێکەوتنی ئەتۆمی دوو پات نابێتەوە .
لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بۆ واشنتۆن پۆست ، پۆمپیۆ ئاشکرای دەکات ڤیزەی جەواد زەریف بۆ ئەمریکا بە ئیزنی ئەو بووە .