وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران : ١٧ سیخوڕی (سی ئای ئەی ) مان دەستبەسەرکردووە

 

 

ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆیی ئێران لە زار بەرپرسی گشتی دژە سیخوڕی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە بڵاویان کردەوە ١٧ سیخوڕی سەر بە دەزگای ( سی ئای ئەی ) ئەمریکی دەستبەسەر کراوون و لەوانەشە بەشێکیان لە سێدارە بدرێن .

 

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت ئەوانە ڕاستەوخۆ کاریان بۆ ( سی ئای ئەی ) کردووە ، چەند کەسێکیان وەک ( مفسد فی الارض ) لە سێدارە دەدرێن .

بە پێی ڕاگەیەندراوی ئیتلاعاتی ئێران ئەو سیخوڕانە کارمەندی چەند ناوەندێکی گرینگی حکومەتی  و ئەهلی ئێرانن .

 

ئەو ناوەندانەش کە کاریان لێ کردووە بوواری ئابووری ، ئەتۆمی و ژێر خانەکانی گرینگی سەربازی و نەرمەواڵەیی بوون .

Back to top button