ئاسایشی یەکێتی بە هەلیکۆپتەر بازرگانی بە تریاک دەکات… خواکورک لەو باریەوە چەندین زانیاری ئاشکرا دەکات
لە دەڤەری راپەڕین و پشدەر بازرگانی بە مادە سڕکەرەکانی وەک ( تریاک ) بۆتە دیاردەیەکی مەترسیدار و تەنانەت هێزەئەمنیەکانی سەر بە یەکێتی لە گەڵ بازرگانانی ئێرانی بە هەلیکۆپتەری حکومەت دەستیان داوەتە ئەم دیاردە قێزەونە و یەکەم ماڵوێرانیشی بۆ لاوانی کوردستان دەبێت .
بە پێی سەرچاوەی تایبەت بە ( خواکوڕک ) لە ناحیەی سەنگەسەری سەربە قەزای پشدەر هەفتەی ڕابردوو کۆپتەرێکی سەر بە ئاسایشی یەکێتی برێکی زۆر مادەی هۆشبەری گوازتۆتەوەو پارەی داوەتە بازرگانە ئێرانیەکان ، شایەتحاڵ بە چاوی خۆی بینیویەتی .
هەر لەم بارەوە شایەتحاڵێک کە جوتیارە ، بە ناوی ( ب ، ح ) بە خواکوڕکی ڕاگەیاند کۆپتەرێکی ئاسایشی سلێمانی لە کاتێکدا بەسەر ئاسمانی سەنگەسەری کۆندا دەسووڕایەوە لە دووای دڵنیایی لە چۆڵ بوونی ناوچەکە لە زەویەکی تەنیشت زەویە کشت و کاڵیەکەی ئەو نیشتۆتەوە ، شایەتحاڵ دەڵێت بۆم بۆتە گومان بۆیەش خۆی لە پشت پۆڕەدارێک لێ مەڵاس داوون . وەک ( ب، ح ) باس دەکات لە دووای حەوت خولەک ئۆتۆمبێلێکی ژومارە ئێرانی جام ڕەشی بە رز بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی دەگەێنێتە تەنیشت کۆپتەرەکەو دووکەسی لێ دادەبەزن ، دووکەسیتریش لە کۆپتەرەکە دێنە خواروو سێ کارتۆنی پێچراو دادەگرن ، لە پاش ٥ خولەک قسەکردن ، جانتایەک لە لایەن ئێرانیەکانەوە دەدرێتە دەست دووکەسی کۆپتەرەکە وپەڕاوێکیشیان دەدەنی و لە پاش خوێندنەوە واژووی دەکەن ، ئێرانیەکان بە خێرایی سوواری ئۆتۆمبێلەکەیان دەبنەوەو لەم ناوچە دەرباز دەبن .
لە پاش دەرچوونی ئەوان کۆپتەرەکە بەرز دەبێتەوەو بەرەو ئاسۆس دەگەڕێتەوە .