نەوەی نوێ : دادوەرە بێ دەسەڵاتەکان لە جیات یەكێتی شەڕمان پێ دەفرۆشن

 

 

 

لە دووای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لە سەر سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند جوڵانەوەی نەوێ نوی بە تووندی هێرش دەکەنە سەر یەکێتی و ڕایان وایە زۆر ترسنۆکانە یەکێتی بە دادوەرە بێدەسەڵاتەکان شەڕیان پێدەفرۆشن

 

بە لەبەر چاو گرتنی ماددەی 456 ی عێراقی سەبارەت بە دەستبڕی و گوێ وبڕی و ساختە چێتی ، لە سەر سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ساسوار عەبدولواحید دەرچوو .

 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی نەوی نوێدا هاتووە ، یەکێتی نشتیمانی بەم کارە قێزەونەی دەیەوێت شکست و کێشەی بالباڵینی ناوخۆیی خۆی پەردە پۆش کات و بێدەسەڵاتی خۆی لە هەمبەر پارتی دیموکراتی کوردستانیش بشارێتەوە کە چۆن حسابیان بۆ ناکرێت .

بە گشتی نەوەی نوێ ڕای وایە فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار بۆ داپۆشینی هەموو شکستەکانی یەکیەتییە هەرچەند ئەوان پێیان وایە حەیا چوونی یەکێتی نشتیمانی بەو کارانە پەردەپۆش ناکرێت .

Back to top button