وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکیەکان پێشنیاری ئێمەیان ڕەت کردەوە

 

 

 

عەبباس مووسەوی رۆژی دووشەممە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کرد ئەمریکیەکان پێشنیاری ئێمەیان ڕەت کردۆتەوە بە واژووی پرۆتۆکۆلێکی جێگرەوە ئەتۆمی بەو مەرجەی گەمارۆکانمان لە سەر هەڵگرن .

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند محەممەد جەوادی زەریف بۆ چارەسەری کێشەکان سەردانی ئەمریکای کرد بەڵام هیچ گرینگیان بە داواکانی نەدا ، هەفتەیەکی زۆر جەنجاڵیمان بەرێ کرد و بەردەوامیش دەبین چوونکە لە روانگەی دیپلۆماتیکەوە لە کاتێکی هەستیار داین .

مووسەوی هەرلەم بارەوە باسی لە سەفەرەکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ نیۆیۆرک ، ئەمریکای لاتین و سەنیگال کرد و گووتی زەریف لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی بووە ، لە ئەم هەفتەیەشدا وا بڕیارە بەرپرسانی هیندستان و چین سەردانی تاران بکەن .

Back to top button