سهرۆكایهتى ههرێم: هەڵسوکەوتى نەشیاوی ئەفسەرێکى عێراقى بەرامبەر بە ئاڵاى کوردستان لهسهماوه مایەى نیگەرانییە
سوپاسى پارێزگارى موسەننا دەکەین کە بۆ ئەو ڕووداوە داواى لێبوردنى کردووە و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتە بەر، هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانەى هەڵوێستیان لەسەر ئەم کردارە هەبووە.
دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵسوکەوتى لەو شێوەیە تێنەگەیشتن و ڕێزنەگرتنە لە دەستوورى عێراق و کارێکى تاکەکەسیى ئاوها نابێت ببێتە هۆى گرژى و کاردانەوەى نایاسایى لە هیچ شوێنێک. دەبێ هەمووان گیانى پێکەوەژیان و لێبوردەیى بپارێزن و ڕێز لە دەستوور و مافە دەستوورییەکانى هەموو پێکهاتەکان بگیرێت.
فەوزى هەریرى
سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
31/7/2019