زەریف : سعوودیا ڕای لەسەر بێت لە گەڵی دانوستان دەکەیین
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حکومەتی ئەمڕۆی ئێران ، محەممەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران گووتی : ئەگەر سعوودیا ئامادەی دانوستان بێت ، ئێمە هەموو کات دەرگای وتوێژمان بۆ دراوسێکانمان کراوەیە .
هەروەها گووتی : ئێران هیچکات دەرگای وتووێژ بە سەر دراوسێکانیدا داناخات .
هاوکات ئایەتوڵلا ئەحمەد جەننەتی ، بەرێوەبەری ئەنجوومەنی چاودێری داوای لە ناوەندەکانی سەربەخۆیی نێو دەوڵەتی کرد لە بەرانبەر جەنایەتەکانی سعوودیا هەڵوێست بگرن .