وەزارەتی کارو باری شەهیدان زانیاریەکی نوێ لە سەر گۆڕەبەکۆمەڵەکانی سەماوە ئاشکرا دەکات

 

 

 

 

ژمارەی ئەنفالکراوی ناوگۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەماوە زۆر زیاترن لەوەی ڕاگەیەندراوە ، تا ئێستا ١١٥ رووفاتن بەڵام وێدەچێت تا ١٧٠ رووفات لە خۆ بگرێت ، ئەوە زانیاری وتوبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ میدایاکان .

 

هەرلەم بارەوە فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێت : لەوانیە هەڵگرتەنەوەی تەرمەکان تا دوو رۆژی تر بخاێنێت .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت : لە دووای هەڵدانەوەی هەر دووک گؤڕەبەکۆمەڵەکەی تر نمونەی ئێسکیان بۆ پزشکی دادوەری عێراق بەڕێ دەکرێت و دوواتر بە ڕێورەسمێکی تایبەت بەرەروە کوردستانیان دێنینەوە و وەک تا ئێستا ئاگادارین زۆری تەرمەکان لە مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ یان گۆڕستانی ( دێ بنە ) بە خاک دەسپێردرێنەوە .

Back to top button