سعوودیا : ئێران دەستی لە هێرشەکانی عەدن دا هەیە

 

 

ڕاسپێردراوی سعوودیا لە یەمەن دەلێت ئەو هیرشەی کراوەتە سەر رەژەی لەشکری عەدەن دەستی ئێرانی لە پشت بووە هەرچەند میلیشیا شیعەکان بەرپرسیارەتیان وە ئەستۆ گرتووە .

 

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز ، محەممەد بن سەعید ئال جابر لە پۆستێکی تویتەریدا هاوکات ئێرانی وەک تاوانباری سەرەکی پێناسە کردووە بۆ هێرشی بنکەیەکی  پۆلیس لە شاری نیز ،بەڵام ئەو هێرشەیان تا ئیستا کەس وەخۆی  نەگرتووە .

 

سەرۆک وەزیرانی یەمەنیش لە تویتێکدا دەنووسێت ئەم هیرشانە بە سەرپەرشتیاری ئێران هاتۆتە ئاراوە .

 

هەرچەند تا ئێستاش ئێران هەموو ی ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە

Back to top button