ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردەوە سەر سووریا

 

 

 

ئاژانس هەواڵی حکومەتی سووریا ( سانا )  باس لە هێرشی تازەی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە دەکات و دەنووسێت ، ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکی  کردۆتەسەر ناوچەیەک لە پارێزگای ئەلقەنیترە لە باشووری رۆژئاوای ئەو  وڵاتە .

 

هەر لەم بارەوە رۆیتەرز دەنووسێت ، مووشەکی ئیسرائیل بەر دێهاتێک کەوتووە لە پارێزگایەکی نزیک سنووری نێوان هەردووک وڵات و تەنیا خەساری ئابووری بووە و کەسی تێدا نەکوژراوە .

Back to top button