وتەوبێژی حکومەتی ئاڵمانیا : مێرکڵ هۆکارێکی ئەرێنی نابینێت بۆ بەشداری لە هاوپەیمانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز
وتەوبێژێک لە حکومەتی ئاڵمانیا رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەرلین گووتی لە ئێستادا ئانجلامێرکڵ ، راوێژکاری باڵای ئاڵمانیا و هەموو ئەندامانی کابینەی حکومەتی ئەو وڵاتە هۆکارێکی ئەرێنی نابینن بۆ بەشداری لە هاوپەیمانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز .
ئەو بەرپرسە ئاڵمانییە دەڵێت : ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا هۆکارێک نادۆزێتەوە بۆئەوەی ئاڵمانیا لە لە عەمەلیاتی دەریایی ئەمریکا بەشدار بێت و هەموو ئەندامانی کابینەی حکومەتیش هەمان ڕایان هەیە .
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەرلین لەم دوواییانەدا داوای فەرمی لە ئاڵمانیا کردبوو واشنتۆن و بەرلین بۆ پێک هێنانی هاوپەیمانی لە گەڵ فەڕەنسا و بەریتانیا لە گەرووی هورمز پێویستیەکی زەروورییە بەڵام ئاڵمانیا تا ئێستا ئەم داوایەی ڕەت کردۆتەوە .