لە ڕووداوێکی ترسێنەر .. کەسێکی عێراقی لە خەو دا شەمەندەفەرێك بەسەری کەوت

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە پۆلیسی یۆنان گیان لە دەست دانی کۆچبەرێکی عێراقی لە نزیك گوندی ئەبالۆس لە باکووری وڵات نزیك سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاند بە هۆی شەمەندەفەرێك کە لە کاتی خەودا بەسەری کەوتووە .

 

پولیس لەو بارەیەوە گوتی وا دیارە قوربانیەکە بەتەنیا نەبووە و کۆچبەری دیکەی عێراقی لەگەڵ دا بووە و لەسەر هێڵی ئاسنین خەوی لێ کەوتووە و لە کاتی تێپەر بوونی شەمەندەفەرەکە بەسەری کەوتووە و گیانی لەدەست داوە بەڵام هاوڕێیەکەی لەکاتێکی گونجاو خۆی دەرباز کردووە.

 

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button