محەمەدی حاجی مەحمود: گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك ئاسان نییە
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژە بە گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كەركووك دەكات و دەڵێت: گەڕانەوەی پێشمەرگە ئاسان نییە.
محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕای گەیاند، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان، پێوەندی بە رێككەوتنی نیوان هەرێم و بەغداوە هەیە، بەڵام ئەو كارە ئاسان نییە، ئێمە لەو ناوچانە بەشەڕ دەركراوین و ناتوانین بە دەست ماچكردن بگەڕێینەوە، بۆیە گەرانەوەی پێشمەرگە ئەستەمە، ئومێد دەكەین چوار ساڵی ئایندە پێوەندی نێوان هەرێم و بەغدا ئارام بێت” محەمەد حاجی مەحموود وای گوت.
دوای ڕووداوەكانی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كە حەشدی شەعبی كەركووك ناوچە كوردستانییەكانی داگیر كرد، پێشمەرگە كشانەوە، بەڵام لەو كاتەوە تا ئێستە ڕەوشی تەناهیی ناوچەكان ناجێگیرە و ئێستە داعش لە خۆڕێكخستنەوەدایە، بۆیە داوا دەكرێ پێشمەرگە بگەڕێتەوە و ئەو ناوچانە بپارێزێت.