سەرۆكی حكومەت: لە دوای مانگی 9 هیچ رسوماتێك لەو هاوڵاتیانە وەرناگیرێت كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن

دوای ئەوەی ئەمڕۆ  وەزیری ناوخۆ و شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆی كۆبویەوە, دواتریش لەگەڵ مەسرور بارزانی  سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبویەوە لە كۆبوونەوەكە دا سەرۆكی حكومەت سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی كرد بۆ هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم.
لە بەرامبەردا وەزیری ناوخۆی عێراق خۆشحاڵی خۆی  دەربڕی  بەو سەردانەی بۆ هەرێمی كوردستان و بەرامبەر ئەو كەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان  هەولێر وبەغدا هەیە بۆ چارەسەكردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان كە پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەر بكرێت.
لە  كۆبوونەوەكەدا  سەرۆكی حكومەت بە وەزیری ناوخۆی عێراقی راگەیاند میكانیزمی ئیقامە كە بۆ پاراستنی گەشتیاران و ئاسایشی هەرێم بووە ناوەكەی دەگۆڕێت بۆ (دڵنیایی ئاسایش)
هەروەها سەرۆكی حكومەت رایگەیاند لە 1/9 بەدواوە حكومەت خەریجیەكانی دڵنیایی ئاسایش دابین دەكات و واتا هیچ رسومانێك لە هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عێراق وەرناگیرێت كەسەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
Back to top button