ئاشکرا کردنی نهێنی حزبوڵڵاو هێزەکانی قودس لە لایەن سوپای بەرگری ئیسرائیلەوە .
سوپای بەرگری ئیسرائیل دەڵێت بۆ یەکەمجار گرینگترین نهێنی حزبوڵلاو هێزەکانی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان ئاشکرا کردووە سەبارەت بە مووشەکەکانی ( خاڵ پێک ) کە ئەرکی فەرماندەکانی سوپای پاسدارانە لە لوبنان .
ئەو فەرماندە ئێرانیانەی بەرپرسیارن لە ئاراستە کردنی ئەو جۆرە مووشەکانە بریتین لە ، سەررتیپ دووەمی سوپا مەجید نەواب، بەرپرسی داهێنەرانەی چەکەکانی خاڵ پێکی سوپای پاسداران، سەرتیپ محەممەد حسێن زادە حەجاری فەرماندەیی سوپا ی لوبنان لە هێزی قودس، سەرتیپ عەلی ئەسغەر نەورۆزی جێگری فەرماندەیی پشتیوانی سوپا، فوئاد شەکر ، فەرماندەیی چەکە خاڵ پێکەکان ی حزبوڵلای لوبنان.
وەک باس کراوە چەکە خاڵ پێکەکان لە شێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەوە بەرزی دەفڕن ، بە کامێرای تایبەت لە دووای دەست نیشان کردنی ئامانجەکە لە دوورەوە دەتەقێندرێنەوەو بالەکانیان دەکەوێتە خوارەوە ، واتە بۆ یەک جار بەکار دێن چوونکە هەڵگری مووشەکی تایبەتن .