جانسۆن هەڕەشەی دەرکردنی پەرلەمانتارانی دژبەری برگزید لە حزب دەکات

 

 

بۆریس جانسۆن ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سوورە لە سەر دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەورووپا .

 

یەک رۆژ پێش دەستبەکار بوونەوەی پەرلەمان هۆشداری دایە پەرلەمانتارانی حزبی پارێزگار و گووتی ئەگەر دژبەرایەتی خۆیان بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا ڕابگەێنن ئەوا بێ ڕێکەوتن لە حزب دەردەکرێن .

 

ئەم هەڕەشەیە یەک رۆژ پێش دەستپێکردنەوە فەرمی دانیشتنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا لە دووای پشووی هاوینە ، دیاردەی ئەوەیە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تا چ ڕادەیەک سوورە لە سەر جیا بوونەوە ، بۆیەش بە دژایەتیەکان تووڕە دەبێت .

پەرلەمانی بەریتانیا

بە پێی هەندێک هەواڵی رۆژنامەکانی بەریتانی گروپێک لە پەرلەمانتاران لە هەڵی ئەوە دان پرۆژەیاسایەک بە خێرایی تێپەڕێنن بۆ ئەوەی دەسەلاتی جانسۆن لەم بارەوە کەم کەنەوە

Back to top button