کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی فەڕەنسی هەمووگەشتەکانی راگرت

 

ئەمڕۆ هەینی کۆمپانیای فڕۆکەوانی “ئیگل ئەزۆر ” ڕایگەیاند لە ڕۆژی شەممەوە هەموو گەشتەکانی ڕادەگرێت بەهۆی گرفتی دارایی ، لەم بارەیەوە ” سان باتیس جیباری ” بریکاری وەزارەتی گواستنەوە گوتی ئەم ڕاگرتنە واتا بەهەزاران گەشتیاری فەڕەنسی ناتوانن بگەڕێنەوە پاش گەشتی هاوینەیان بۆ دەرەوە .

 

جیباری ڕوونی کردەوە کە حکومەتی فەڕەنسا هاوکاری ئەو کۆمپانیایە دەکات کە داوایەکی پێشکەش کردووە بۆ پاراستنی لە مایەپووچ بوون و شایەنی باسە ئیگل ئەزۆر 1150 کارمەندی هەیە و گەشتەکانی لە نێوان فەڕەنسا و جەزائیر بووە و لەم دوایەدا گەشتی نێوان بەڕازیل و چین و ڕوسیاشی هەبووە و کۆمەڵەی ،، ئێتش ئین ئیە ،، چینی بە ڕێژەی 49 % زۆرترین پشکی هەیە لەم کۆمپانیایە .

 

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button