ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەبنە جێنشینگەی خێزانە داعشیەکان

بە پێی ئەو بەڵگە نووسراوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق ، حکومەتی ناوەندی عێراق بە پلانێکی دیاری کراو هەموو ئەو خێزانە داعشیانەی بە هەر هۆکارێک لە کوردستان ماونەتەوە یان توانای دەرچوونیان نەبووە ، لە ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نیشتە جێ دەکرێن .
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کەسو کاری چەکدارانی داعش کە لە ئێستا دا لە کەمپەکان دەژین ، ناویان تۆمار دەکرێت و بە پێی فۆرمی خۆراک لە ناوچە کوردستانیەکان جێگیر دەکرێن .
هەر چەند لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە ڕەزامەندی لیژنەی مادەی 140 کراوە ، بەڵام تا ئێستا حکومەتی بەغدا گوێی بە مادەی 140 نەداوە ، هەربۆیە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیەکان دەکەوێتە مەترسیەوەو لە هەڵبژاردنەکانیشدا وەک عەرەب پێناسەی نیشتەجێبوونیان بۆ دەر دەکرێت .
