سەرۆک کۆماری لوبنان : هەر هێرشێکی ئیسرائیل بە توندی وڵام دەدەینەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-42.jpg)
میشل عەون ، سەرۆک کۆماری لوبنان دووای چەند رۆژ لە هاتنەئاراوەی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حزبوڵلا لە ناوچە سنووریەکانی ئەو وڵاتە ، هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵیت هەر هێرشێکیان بە توندی وڵام دەدەینەوە، خۆشیان بەرپرسیارن لە ئەگەری هەر ڕووداوێک .
ئەوەش لە دووای ئەوە هات کە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی هەمەلایەنەی بۆ سەر لوبنان ڕاگەیاند لە ئەگەری دووپای بوونەوەی هەر هیرشێکی مووشەکی و رۆکێتی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل .
ناوچە سنووریەکانی نێوان ئیسرائیل و لبنان لە چەند رۆژی ڕابردوو گرژی و ئالۆزی زۆری لێکەوتەوە و بەڵام ئێستا ئارامیەکی کاتی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە .