پەرلەمانتارێكی عێراق: حساب بۆ ئەمریكا ناكەین و سیستەمی بەرگری ئێس 400 لە رووسیا دەكڕێن
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە كە پەرلەمانی عێراق كاردەكات بۆ هاندانی وەزارەتی بەرگری عێراق تا دەستی بە چەكە پێشكەوتووەكان بگات و تەنانەت سیستەمی ئێس 300 یان 400 بكڕێت بۆ ئەوەی سەروەری ئاسمانی عێراق لە دەستی خۆی بێت نەك وڵاتێكی دیكە, ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایدەگەیەنێت, بۆ ئەم بابەتە نە پر سبە ئەمریكا دەكەین و نە حسابی بۆ دەكەین.
عەلی ئەلبعێجی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەزانیدا بە میداكانی عێراقی راگەیاندووە: عێراق وەك وڵات تەواوی ئازادی و مافی هەیە كە هەر وڵاتێ: ویستی چەكی لێبكڕێت, بابەتەكە پەیوەندی بە ئەمریكاوە نیە تا دەست تێوەردان بكات بۆیە هانی وەزارەتی بەرگری عێۆراق دەدەین سیستەمی پێكشەوتووی چەك بكرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیش: “ڕێگە بە هیچ فشارێكی ئەمەریكا بەرامبەر عێراق نادەین، نە پرسیان پیًدەكەین و نە حسابیان بۆدەكەین لەو رووەوە بۆیە لە وەرزی داهاتووی یاسادانانیش كار بۆ ئەوە دەكەین پڕۆژەیاسایەك بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق بكرێنە دەرەوە،”.
پەرلەمانتارەكەی عێراق دەشلێت:” سەرقالی كۆتاهاتنی رێوشوێنەكانی كڕینی چەكی جۆری ئێس 400 ین لەگەڵ رووسیا ئەم هەولەشمان رێگرە لەبەردەم هەژموونی ئەمریكا كە لە ناوچەكەی سەپاندووە, پێویستە وەزارەتی بەرگری لە هەولەكانی بەردەوام بێت و حساب بۆ ئەمریكا نەكات, چونكە ئەمڕۆش نەبێت دەبێت سبەی لە خاكی عێراق وەدەربندرێن”.