بریتانیا بالیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق دەگۆڕێت

دوای مانەوەی چوار ساڵ وەك بالیۆزی بریتانیا لە عێراق حكومەتی بەریتانیا بڕیاریدا باڵیۆزی وڵاتەكەی لە بەغدا بگۆڕدرێ.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ حكومەتی بریتانیا راگەیێندراوێكی بڵاو كردەوە كە چەندین بالیۆز ی وڵاتەكەی لە وڵاتانی جیهان دەگۆڕێت و لە نێویشدا جۆن ویڵكس، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق هەیە.
بە پێی راگەیێ،دراوەكەی خكومەتی بریتانیا دوای جۆن ویڵكس، ستیفن هیمێی وەك باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە بەغدا، دەست بەكار دەبێت.

Back to top button