سەرۆك وەزیرانی عێراق: رەتی دەكاتەوە لەخاكی عێراق هێڕشكرابێتە سەر كۆمپانیاكانی نەوتی سعودیە
دوای ئەوەی حكومەتی سعوودیە رایگەیاند كە لە رێگای فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێڕشكراوەتە سەركۆمپانیای ئارامكۆ, حوسیەكانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێڕشەكەیان گرتە ئەستۆ, دواتریش لە میداكانی ناوخۆ و جیهانی راگەیێندرا كە لە خاكی عێراق هێڕشكراوەتە سەر كۆمپانیاكانی نەوتی سعوودی و لە بەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی عێراق هەواڵەكەی رەتدەكاتەوە.
نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ” عێراق تەئكیدی دەكاتەوە پابەندە بە دەستوور و رێگەگرتن لە بەكارهێنانی خاكەكەی دژی وڵاتانی دراوسێ و براو و هاوڕێی، حكوومەتی عێراق بەتوندی رووبەڕووی ئەوانە دەبێتەوە دەیانەوێت دەستوور پێشێل بكەن بۆیە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لە ژمارەیەك میدیای ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیدا بڵاوكراونەتەوە و باس لەوە دەكەن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعوودییە بەكارهێنراوە”.
لەبەشێكی بەیاننامەكەدا هاتووە:” لە بە دوا داچوونی لێژنەی پەیوەندی و چاودێری زانیاری و پێشهاتەكان, هیچ هێڕشێك لە خاكی عێراق دژ بە هیچ وڵاتێك ئەنجام نەدراوە”.
لەبەشێكی بەیاننامەكەدا هاتووە:” لە بە دوا داچوونی لێژنەی پەیوەندی و چاودێری زانیاری و پێشهاتەكان, هیچ هێڕشێك لە خاكی عێراق دژ بە هیچ وڵاتێك ئەنجام نەدراوە”.
“.ئەو روونكردنەوەیەی عێراق پاش ئەوەهات كە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، شارەزایانی ئەمەریكی و سعوودیی لێكۆڵینەوە لە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ دەكەن و پێیانوایە ئەگەری هەیە مووشەكەكان لە عێراق یان ئێرانەوە ئاراستەی سعوودیە كرابن. ئێرانیش تۆمەتەكانی ئەمەریكا لەسەر تێوەگلانیان رەتدەكاتەوە.