پهرلهمانی كوردستان بهدواداچوون بۆ 20 ملیار دینارهكهى سلێمانى دهكات
لیژنەی رۆشنبیری، کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش لە پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە پرسی خەرجکردنی 20 ملیار دیناری ساڵانەی تایبەت بە شاری سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشبیری سلێمانی-یان کرد.
دوای دانیشتن و گفتوگۆكردن لەسهر ئهو پرسە كۆنگرهیهكی رۆژنامهنووسی ئهنجامدرا.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بابەکر دڕەیی گوتی: “دڵخۆشین بە هاتنی ئەم لیژنەیە و پابهندین بە هاوکاریکردنیان و دڵنیایین پێکەوە کاری باشمان کردووە”.
بابەکر دڕەیی باسی لەوە کرد ئەو پارەیە بەشێکی بۆ ژێرخانی رۆشنبیری و چالاکی کولتووری خەرجکراوە و بەشێکی تری لە بانکدایە.
لە ساڵی 2013 بڕی 20 ملیار دیناری عێراقی بۆ شاری سلێمانی تەرخان کرا بە مەبەستی گەشەپێدانی ژێرخانی کولتووری و رۆشنبیری ئەو شارە.
سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش لە پەرلەمانی کوردستان، لوقمان وەرتی گوتی: “هاتووین بەدواداچوون بکەین بۆ ئەو 20 ملیار دینارەی لە ساڵی 2013بۆ ژێرخانی کولتووری شاری سلێمانی تەرخان کراوە”.
لوقمان وەرتی باسی لەوە کرد وەکو لیژنەکە سەرنج و تێبینی خۆیان هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا دەچنە نێو وردەکارییەکانەوە.