تابلۆكانی هه‌ڵه‌بجه له ژماره 1 تاوه‌كو 9 ده‌فرۆشرێن
بڕیارە ئەمڕۆ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا تابلۆكانی ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بفرۆشرێن و لە ژمارە یەك تا ژمارە نۆ دەخرێنە زیادكردنەكە.
عه‌مید حسێن عه‌بدوڵلا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند : ئه‌و داهاته‌ی له‌فرۆشتنی ژماره تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، 80%ی بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری شاره‌كه‌و 20%یشی بۆ بواری هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
وتیشی:” ژماره 1988 نافرۆشین و له‌مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه دایده‌نێین، چونكه ئه‌و ژماره‌یه ئاماژه‌یه به‌ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه، ئه‌مڕۆ 16ی ئه‌یلولی 2019، ته‌نها ژماره (1-9) ده‌خرێته فرۆشتنی زیادكراوه، له‌ڕۆژانی ئاینده‌شدا ژماره (10-99) ده‌فرۆشرێت.
سه‌باره‌ت به‌نرخی ژماره‌كانیش، عه‌مید حسێن عه‌بدوڵلا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، نرخی ژماره (1) له یه‌ك ملیاره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ژماره (2-9) له 600 ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
هەڵەبجە لە ساڵی 2014 بڕیاری بە پارێزگابوونی بۆ دەرچوو و بەرپرسانی عێراقیش لە سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریان دا ڕێ بە بەرپرسانی هاتوچۆی ئەو شارە بدەن تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی ئەو پارێزگایە چاپ بكەن.